مۆرینیۆ:یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ نازانن چۆن ڕازی بن به‌ دۆڕانی یارییه‌كه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

مۆرینیۆ:یاریزانانی به‌رشلۆنه‌ نازانن چۆن ڕازی بن به‌ دۆڕانی یارییه‌كه‌

 

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی خۆزێ مۆرینیۆ په‌یامێكی به‌هێزی ئاڕاسته‌ی ئه‌وروپا كرد دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌ ئه‌نجامی 3-1 له‌ یایر چوونی قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ،،،مۆرینیۆ له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی Rai Sportـی ئیتاڵیدا ووتی،،،”ئێمه‌ زۆر نزیك نین له‌ یایر كۆتایی چونكه‌ به‌رشلۆنه‌ یاری ماوه‌ له‌سه‌ر كامپ نو وه‌ یارییه‌كی زۆر گران ده‌بێت بۆ ئێمه‌،من زۆر دڵخۆش نیم چونكه‌ گۆڵێكمان لێ تۆمار كرا ئه‌مه‌ش به‌ هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ بوو به‌ڵام ده‌مه‌وێت شتێك به‌ یاریزانی به‌رشلۆنه‌ بڵێم كه‌وا سه‌ره‌ڕای دۆڕانیان وه‌ك پاڵه‌وان یارییان ده‌كرد،پێویسته‌ ئه‌وان دان به‌وه‌ بنێن كه‌وا ئه‌نته‌ر باشتر یاری كرد نه‌ك په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر هێڕش كردنه‌ سه‌ر ناوبژیوان به‌ڵام ئایا ئه‌وان تۆم هێنینگ ئۆڤێربۆ ـیان له‌ یاد كرد له‌ وه‌رزی ڕابردوو یان ئه‌وان خاوه‌ن بیرێكی زۆر باش نین؟”،،،بالوتێلی له‌ دوای یارییه‌كه‌ درێسی یانه‌كه‌ی دا به‌ ئه‌رزا وه‌ك وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك بۆ هانده‌ران وه‌ ئه‌مه‌ بۆ چه‌ند جارێك دووباره‌ بۆته‌وه‌ له‌ ناو یاریگا وه‌ مۆرینیۆ سه‌باره‌ت به‌مه‌ ووتی،،،”بالوتێلی؟من له‌وه‌ته‌ی یۆنیۆ سالی 2009 لێره‌م وه‌ له‌و كاته‌وه‌ به‌ چه‌ندین قۆناغ هه‌وڵم له‌گه‌ڵ بالوتێلی داوه‌ بۆ چۆنیه‌تی یاری كردن وه‌ له‌ گرنگترین یاری ئه‌مساڵه‌ شتێكی زۆر ناشیاوی ئه‌نجامدا”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 950
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست