کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ” ئێمه‌ ئێستا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو باشترین “
نوشته شده توسط : Honar Pirani

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ” ئێمه‌ ئێستا له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی پێشوو باشترین “

 

له‌ لێدوانێکیدا له‌ پرێس کۆنفراسی کاتی ڕاهێنانه‌کانی ڕیال مه‌دریدا هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ووتی ” ئێمه‌ ئێستا له‌ کاتێکی باشترداین پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا، وه‌ هێشتا پێنج هه‌فته‌ ماوه‌ وه‌ باوه‌ڕم پێبکه‌ن که‌ ئیمه‌ لالیگا ده‌به‌ینه‌وه‌، وه‌ پیکهاته‌ی یانه‌که‌مان هه‌موو باوه‌ڕیان به‌وه‌ هه‌یه‌”

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا یانه‌ی ڕیال مه‌دید یه‌که‌می ریزبه‌ندی خولی لالیگا بوو به‌ڵام له‌دوای دۆڕاندنی یانه‌که‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌یاری کلاسیکۆدا یه‌که‌میه‌که‌ی له‌ده‌ستدا و خزایه‌ دووه‌می ڕیزبه‌ندی و ئیستاش به‌ جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌ دوای یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌ی بلوگراناوه‌یه‌، به‌ڵام کریستیانۆ پێیوایه‌ یانه‌که‌ی ئێستا له‌ حاله‌تێکی باشتردایه‌ وه‌ك چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا.

ڕۆناڵدۆ له‌ لێدوانه‌کیدا چه‌ند شتێکی تری ڕوون کرده‌وه‌ ووتی ” ئامانجمان بردنه‌وه‌ی هه‌موو یاریه‌کانه‌ و چه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر یاریه‌کان، وه‌ پێویست ناکات بیربکه‌ینه‌وه‌ له‌ شێوه‌ی ئاهه‌نگ گێران بۆ یاری کۆتایی، به‌ڵام من زۆر دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر بیبه‌ینه‌وه‌”

ڕۆناڵدۆ به‌رده‌وام بو ووتی ” من زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاهێنه‌ره‌که‌مان پلیگرینی جێبه‌جێی ده‌کات، وه‌ ئێمه‌ ڕێزی  زۆرمان هه‌یه‌ بۆی وه‌ ئه‌ویش یارمه‌تی زۆری ئێمه‌ ده‌دات”.

ده‌رباره‌ی هاوڕێکه‌ی کاکا ڕۆناڵدۆ ووتی ” من پێم وایه‌ کاکا ئێستا به‌ ته‌واوه‌تی چاك بووه‌ته‌وه‌ وه‌ ئه‌و هه‌مان ڕاهێنان ده‌کات وه‌ کو ئێمه‌ وه‌ کاکا یاریزانێکی پرۆفیشناڵه‌ “.

ده‌رباره‌ی کۆچی سامه‌راس ڕۆناڵدۆ سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی خێزانی سامه‌رس کردوو وه‌ پشت گیری خۆی بۆ خێزانه‌که‌ی ده‌ربڕی.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيسبانيا , ,
:: بازدید از این مطلب : 838
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست