سوپێر ماریۆ:ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ باشترین یاریزان له‌ جیهان
نوشته شده توسط : Honar Pirani

سوپێر ماریۆ:ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ باشترین یاریزان له‌ جیهان

دوای كرده‌وه‌ ناشرینه‌كه‌ی دوێنێی یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ماریۆ باولێتی كاتێك درێسی یانه‌كه‌ی دا به‌زه‌ویدا له‌ كۆتایی یاری دوێنێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌ ئه‌نجامی 3-1 له‌ یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ وه‌ ماریۆ له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ Sky Sport24ـدا ووتی،،،”پێم وایه‌ كه‌وا گرانیه‌ك هه‌یه‌ له‌ چۆنیه‌تی تێگه‌یشتن له‌ من،من له‌ 80% ژیانی من دوورم له‌ میدیاییه‌كان وه‌ ئه‌گه‌ر شته‌كان به‌ هه‌ڵه‌ بڕۆن ئه‌وا تۆ ناتوانی پێبكه‌نیت وه‌ ڕه‌نگه‌ خه‌ڵك هزری خۆیان بۆ من بگۆڕن”،،،یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی ئیتالی بۆ ژێر 21 ساڵ په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشی نیه‌ له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی خۆزێ مۆرینیۆ وه‌ له‌م دواییه‌ یاریزان بالوتێلی بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ به‌ هۆی پۆشینی درێسی یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌كانی ئیتالی،،،”من ئێستا باشم وه‌ ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ببمه‌ باشترین یاریزان له‌ جیهان”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 592
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست