ئامانجی یه‌که‌می ئه‌رسیناڵ دافید لیوزه‌
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئامانجی یه‌که‌می ئه‌رسیناڵ دافید لیوزه‌

  

به‌ پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی Daily Star یانه‌ی ئه‌رسیناڵ و ڕاهینه‌ری یانه‌که‌ ئه‌رسین ووینگه‌ر ئامانجی یه‌که‌میان ته‌نها دافید لیوزی یاریزانی هێڵی به‌رگری یانه‌ی به‌نفیکای پورتوگال ده‌بێت.

دافید لیوزی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی به‌رازیلی ده‌توانێت به‌هۆی گونجاوی لاشه‌يی ناوبراوه‌وه‌ له‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ هێڵی به‌رگری ناوه‌ند و هێڵی به‌رگری چه‌پدا یاریبکات.

به‌ پێی هه‌واڵه‌کان یانه‌ی ئه‌رسیناڵ بری 30 ملیۆن یۆرۆیان ئاماده‌ کردووه‌ بۆ به‌ده‌ست هێنانی تواناکانی ئه‌م یاریزانه‌ لاوه‌.

به‌ هۆی خراپی هێڵی به‌رگری یانه‌که‌وه‌ یانه‌ی ئه‌رسیناڵ ئامانجی یانه‌که‌یان 180 پله‌ له‌ هێڵی هێرشبه‌ره‌وه‌ بۆ هێڵی به‌رگری گۆڕی ئه‌مه‌ش دوای دۆڕاندنی یانه‌که‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی وویگان به‌ئه‌نجامی 3-2 له‌ کاتێکدا یانه‌ی ئه‌رسیناڵ تاکو خوله‌کی 80 به‌ دووگۆڵ له‌ پێشه‌وه‌ بوو.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 512
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست