فیفا : باشوری ئه‌فریقا ئاماده‌یه‌ بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی
نوشته شده توسط : Honar Pirani

فیفا : باشوری ئه‌فریقا ئاماده‌یه‌ بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گومانێکی زۆر هه‌بوو له‌ تواناکانی وڵاتی باشوری ئه‌فریقا بۆ میوانداریکردنی گه‌وره‌ترین ڕووداوی وه‌رزشی ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی  یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانی ”فیفا”  جۆسیب پلاته‌ر  ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاتی باشوری ئه‌فریقا له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ میوانداریکردنی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه‌که‌ که‌ دوای ١٠٠ رۆژی تر ده‌ست پێده‌کات .. پلاته‌ر ئه‌مڕۆ وتی : زۆر که‌س ڕه‌شبین بوون و گومانیان هه‌بوو ئه‌مه‌ش شتێکی باش نیه‌ چونکه‌ گه‌ر تۆ گومانت له‌ شتێک هه‌بوو متمانه‌ی له‌ده‌ست ده‌ده‌یت و ئه‌مه‌ش بۆ من و بۆ فیفاش مایه‌ی نیگه‌رانی بوو به‌ڵام هیچ گومانێک نیه‌ له‌ باش به‌ڕێوه‌چوونی و با بڕۆین به‌ره‌و جامی جیهانی .. ئه‌م وته‌یه‌ی پلاته‌ر دوای گه‌شتێکی ناوبراو هات بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی یاریگاکان




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 699
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست