1: سوره‌تی: فاتیحه: (الحمد لله رب العالمين، الرحمن الرحيم، مالك يوم الين، إياك نعبد وإياك نستعين، إهدنا الصراط المستقيم، صراط الذين أنعمت عليهم، غير المغضوب عليهم، ولا الضالين).
2: سوره‌تی فه‌له‌ق: (قل اعوذ برب الفلق، من شر ماخلق ومن شر غاسق إذا وقب ومن شر النفاثات في العقد، ومنشر حاسد إذا حسد).
3: سوره‌تی: ناس: ( قل اعوذ برب الناس، ملك الناس، اله الناس، من شر الوسواس، الخناس الذي يوسوس في صدور الناس، من الجنة والناس).
4: آیه الكرسی: (الله لاأله الا هو الحي القيوم، لاتأخذه سنة ولانوم، له مافي السماوات ومافي الأرض، من ذا الذي يشفع عنده الا بإذنه، يعلم مابين أيديهم وما خلفهم ولايحيطون بشيء من علمه الا بماشاء، وس‌ع كرسيه السماوات والأرض ولايؤده حفظهما وهو العلي العظيم)255البقره.
5: خوێنده‌نه‌وه‌ی ئایه‌تی: (ماجئتم به السحر، ان الله سيبطله، ان الله لايصلح عمل المفسدين) یونس81.
6: خوێنده‌نه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی: (وأوحينا الى موسى أن الق عصاك، فاذا هي تلقف مايأفكون، فوقع الحق وبطل ماكانوا يعملون، فغلبوا هنالك وانقلبوا صاغرين)الأعراف118 و119 و120.
7: خوێنده‌نه‌وه‌ی ئایه‌تی: (إنما صنعوا كيد ساحر ولا يفلح الساحر حيث أتى)طه69.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، به‌داخه‌وه هه‌ست به‌وه‌ده‌كه‌م له‌زۆر لاوه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه ئێستا سیحر و جادوو جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه له‌نێوكۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا و په‌رِیویشه‌ته‌وه‌بۆ نێو خه‌ڵكانێك كه‌وایان لێچاوه‌رِوان ده‌كرێت، كه‌زۆر له‌وه‌ژیرتر و عاقڵتربن و بگره گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی په‌نابۆ زۆرشوێنی دیكه‌یش ده‌برێت، به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و دوعا و پارِانه‌وانه‌تان بۆ ده‌ست نیشان بكه‌م، كه به‌هۆی خوێندنه‌وه‌یان هه‌موو نوشته و جادوویه‌ك پۆچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، به‌لاَم وه‌ك پێویستییه‌كی سه‌ر شانم ده‌مه‌وێت باس له‌هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌بكه‌م كه‌له‌ودیو زۆربوونی ئه‌م شتانه‌ن:
1: لاوازبوونی ئیمان له‌نێو ده‌روونه‌كاندا، كه هه‌رئیمانه ده‌بێته هۆكاری خۆرِاگری و به‌هێز بوون، قورئان ده‌فه‌رموێت: {ومن يؤمن بالله يهد قلبه} (التغابن:11)واته: (ئه‌وكه‌سه‌ی برِوا بێنێت به‌خوا، خوای گه‌وره رێنمایی دڵی ده‌كات). و پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: (إن الإيمان ليخلق في جوف أحدكم كما يخلق الثوب فاسألوا الله أن يجدد الإيمان في قلوبكم)واته: (ئیمان له‌نێو دڵه‌كانتاندا ده‌پۆرتكێ وه‌ك چۆن به‌رگ و پۆشاكه‌كانتان ده‌پۆرتكێت، هه‌میشه داوابكه‌ن له‌خوای گه‌وره كه له‌نێو دڵتان‌دا ئیمان تازه‌بكاته‌وه). ئه‌وكاته‌ی ئیمان لاواز ده‌بێت، برِوا و هیوا به‌خوا كه‌م ده‌بێته‌وه، ترس له‌خوا كه‌م ده‌بێته‌وه، رازی بوون به‌قه‌زاوقه‌ده‌ر و به‌به‌شی خۆت رازی بوون كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وكه‌سه په‌ناده‌بات بۆلای ده‌جال و ده‌سبرِو جادووگه‌ره‌كان و ئه‌وانیش به‌مه‌رامی خۆیان ده‌یان رووتێننه‌وه و یاری به‌سامان وسۆز و عه‌قڵیان ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت خانمان توووشی لارِێی و لادانیش ده‌كه‌ن.
2: كه‌می زانستیی شه‌رعی له‌وباره‌وه، كه تاچه‌ند كارێكی خراپه و ئه‌وكه‌سه‌ی بچێت په‌نایان بۆ ببات تاچه‌ند زیانی ئایینی ده‌كات و تووشی چ توورِه‌بوونێكی خوایی ده‌بێت، پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت:(من أتى عرافاً فسأله عن شي‌ء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة). واته: (ئه‌گه‌ركه‌سێك بچێته لای فاڵگره‌وه‌یه‌ك داوای نوشته، یان، تێرِوانینێكی بۆبكات، ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر نوێژخوێن بێت، چل رۆژ نوێژی لێ وه‌رناگیرێت). خۆئه‌گه‌ر، خوانه‌خواسته باوه‌رِی پێبكات، ئه‌وه خراپتره و پێغه‌مبه‌ر(د.خ)ده‌فه‌رموێت: (من أتى عرافاً أو كاهناً فصدقه فيما يقول فقد كفر بما أنزل على محمد) وعند البزار بسند ێحیح عن ابن مسعود - رچی الله عنه - موقوفاً قال: (من أتى كاهناً أو ساحراً فصدقه بما يقول فقد كفر بما أنزل الله على محمد). واته: (گه‌ركه‌سێك بچێته‌لای فاڵگره‌وه و جادوو گه‌رێك و باوه‌رِبه‌قسه‌كانی بكات، ئه‌وه‌بێ برِواده‌بێت به‌وئایین وقورئانه‌ی كه‌خوا ناردوویه‌تییه خواره‌وه بۆ موحه‌مه‌د(د.خ)).
3: گێلی و بێئاگایی زۆرینه‌ی خه‌ڵكه‌كه له‌وانه‌ی كه ئه‌وجادووگه‌ریه ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌دووداچوونیان له‌سه‌ربكرێت، هه‌موویان ده‌سبرِو پیاو خراپ و داوێن پیس و ئه‌خلاق سز و سیخورِ و ولاَت فرۆش وخۆ ویست و هه‌وه سباز و شێتی دنیان و دوورن له‌رِه‌وشت و ئاكاری به‌رزی پێغه‌مبه‌ر و یاره‌كانی و له‌رِه‌وشتی زانایانی برِوادار و مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵویسَت.
4: زۆرێك له‌وانه‌ی په‌نابۆلای جادووگه‌ر ده‌به‌ن بۆخۆیان وه‌ك نه‌خۆش وه‌هان و دڵه رِاوكێ و نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كانی وه‌ك حه‌سوودی و چاوپیسی و خۆ ویستی حه‌زی له‌ناوبردنی خه‌ڵك و ترسی گوماناوی وه‌همی ژن به‌سه‌ردا هاتن، له‌نێوخانمان وترسی به‌خت نه‌كردنه‌وه، له‌لای گه‌وره‌كیژان و ئه‌م شتانه، یان ترش‌و شیرینی بۆ نێو پیاوو ژن، سه‌رجه‌م ئه‌م قسه پۆخڵه‌واتانه، هۆكارێكی دیكه‌ی چوونن بۆلای جادووگه‌ر.
5: زۆرێك له‌ماڵه‌كان وایان لێهاتووه به‌كه‌می ناوی خوای تێدا ده‌برێت و قورئانی تێداده‌خوێندرێت، له‌شه‌وورۆژێكدا چه‌ند كاره‌با هه‌بێت به‌زۆرییی، به‌رنامه‌كانی كه لێده‌درێت هه‌رئه‌وشتانه‌ن كه زیاتر ماڵ ده‌كه‌نه لانه‌ی شه‌یاتینی و خراپه، كه‌م رِبێبكه‌وێت ده‌نگی قورئان بكه‌نه‌وه و ئه‌مه‌ش خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
6: كه‌می هه‌ڵوێستی روونی كه‌سایه‌تییه ئایینه‌یه‌كان و كه‌می بایه‌خدان به‌باسه‌كانی عه‌قیده و فراوانتكردنی هزر و بیری موسڵمانان.
وه‌لاَم: جگه‌له‌وه‌ی به‌رله‌ئیسلام هه‌بووه، ئایینییش رێگه‌ی پێداوه و ده‌بێ بزانین جیاوازی هه‌یه له‌نێوان دوعا خوێندن و نوشته‌كردن و پێغه‌مبه‌ر (د.خ)بۆدووه‌میان ده‌فه‌رموێت: (أن الرقى والتمائم والتوله شرك)واته: (نوشته وجادووكردن و ژنومێرد بۆیه‌كتری شیرین كردن، جۆرێكه له‌جۆره‌كانی هاوه‌ڵ بۆخواپه‌یداكردن، به‌ڵگه‌له‌سه‌ردروستێتی دوعاكردن زۆرن وه‌ك:
(أ) (حديث الصحيحين من رقية بعض الصحابة بفاتحة الكتاب لسيد الحي الذي لدغ فشفاه الله، ثم أقرها النبي صلى الله عليه وسلم على فعلهم وما أعطاه إياهم هذا السيد، وبين أن العلاج لكتاب الله أحق أن يؤخذ عليه الأجر). واته: (فه‌رمووده‌كه‌ی كه پێشتر باسمانكردووه و باس له‌پێوه‌دانی كابرایه‌ك ده‌كاو یاره‌كان بۆیان خوێند).
(ب) حديث الصحيحين: (كان رسول الله صلى لله عليه وسلم، إذا أوى إلى فراشه نفث في كفيه، بقل هو الله أحد والمعوذتين، ثم يمسح بهما وجهه وما بلغت يده من جسده). واته: (ئه‌وفه‌رمووده‌ی كه‌باسمان له‌وه‌بۆده‌كات كه‌پێغه‌مبه‌ر(د.خ)كه‌ده‌چووه‌سه‌رجێگه‌ی خۆی شه‌وانه، قل هو الله و موعه‌وه‌زه‌ته‌ینی ده‌خوێند وفووی ده‌كرد به‌ده‌سته‌كانیا و ده‌یهێنا به‌لاشه‌ی خۆیدا).
(جـ) (حديث الصحيحين: أنه صلى الله عليه وسلم كان يعوذ بعض أهله، يمسح عليه بيده اليمني ويقول: (اللهم رب الناس أذهب الباس، واشف أنت الشافي لا شفا‌ء إلا شفاءك شفا‌ء لا يغادر سقما). واته: پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بۆخانه‌واده‌كه‌ی خۆی هه‌رده‌م ده‌یفه‌رموو: (ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من په‌نات پێده‌گرم، ئه‌ی خوای ئاده‌میزاده‌كان چاره‌سه‌ر وتیمار هه‌رلای تۆیه و تیماری ئه‌م نه‌خۆشه بفه‌رموو).
(هـ) (ما رواه مسلم أن جبريل عليه السلام أتي النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا محمد اشتكيت؟ قال: (نعم) فقال جبريل: باسم الله أرقيك من كل دا‌ء يؤذيك، من شر كل نفس أو عين حاسد، الله يشفيك، باسم الله أرقيك). واته: جیبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌ر(د.خ)عه‌رزی كرد نه‌خۆشیت؟، ئه‌ویش فه‌رمووی: به‌ڵێ: ئیتر جوبریل ئه‌م دوعایه‌ی بۆخوێند و فه‌رمووی: (به‌ناوی خوادوعات بۆده‌خوێنم له‌هه‌رده‌ردێك ئازارت بدات، له‌خراپه‌ی هه‌رنه‌فسێك حه‌سودیت پێببات، خوا شیفات بدات).
(و) (ما رواه مسلم انه صلى الله عليه وسلم قال: (من نزل منزلا فقال: أعوذ بكلمات الله التامة من شر ما خلق لم يضره شي‌ء حتى يرتحل من منزله ذلك). واته: هه‌ركه‌س چووه‌شوێنێك و ئه‌م دوعای خوێند(په‌ناده‌گرم به‌وشه‌ته‌واوه‌كانی خوای گه‌وره، له‌خراپه‌ی هه‌ردروست كراوێك)هیچ شت زیانی پێناگه‌یه‌نێت).