لیۆناردۆ بێ باکانه‌ قسه‌ده‌کات
نوشته شده توسط : Honar Pirani

 

 

ڕاهێنه‌ری یانه‌ی میلان لیۆناردۆی به‌رازیلی له‌ دوای لێدوانه‌ سه‌یره‌کانی سه‌رۆکی یانه‌ی میلان سیلفۆ بڕلسکۆنی له‌سه‌ر ناوبراو ڕای گه‌یاند که‌ئه‌وهیچ باکی نیه‌ ده‌ست به‌رداری پوستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌که‌ ببێت وه‌ ڕاشی گه‌یاند مانه‌وه‌ی ئه‌و له‌و یانه‌یه‌ ده‌بێت به‌مه‌رج بێت و ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌بێت وه‌ ڕازیش نابێت هیچ که‌سێك ده‌ست بخاته‌ ناو کارو باره‌کانیه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ یه‌کێتی تۆپی پێی به‌رازیلی لیۆناردۆی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دۆنگای ڕاهێنه‌ری ئێستای به‌رازیل بۆ جامی جیهانی 2014 به‌رازیل به‌باشترین جێگره‌وه‌ده‌ست نیشان کردوووه‌، بۆیه‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری به‌رازیل له‌لای لیۆناردۆ گرنگی زیاتری هه‌یه‌ وه‌ك له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیمێکی وه‌ك یانه‌ی میلان که‌ به‌ده‌ست چه‌ندان کێشه‌ی گه‌وره‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.

له‌هه‌مان کاتدا لیۆناردۆی ڕاهێنه‌ر به‌ پێی ڕاپۆرتێکی Il Corriere Dello Sport ده‌یه‌وێت له‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌که‌ بمێنێته‌وه‌ به‌ڵام به‌شه‌رت وه‌ شه‌رته‌کانیش پێکهاتوون له‌ پێنج خاڵ که‌ پێناچێت جێگه‌ی ڕازی بوونی لێپرسراوانی یانه‌ی میلان بێت.

شه‌رته‌کانی لیۆناردۆ بۆ مانه‌وه‌ له‌ پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی میلان:

1: ده‌بێت پێکهاته‌یه‌کی تازه‌ بۆیانه‌که‌ پێك بهنێرێت به‌ بێ یاریزانی به‌ته‌مه‌ن وه‌ پێکهاته‌که‌ کۆمه‌ڵێك له‌یاریزانی گه‌نج له‌ خۆبگرێت که‌ ئاره‌زووی ئاماده‌یی یاریکردنیان تێدابێت.

2: لیۆناردۆ ده‌یه‌وێت خۆی له‌ بازاره‌کانی گواستنه‌وه‌دابێت و به‌ وویستی خۆی یاریزان داوابکات یان به‌دوایدا بگه‌ڕێت نه‌ك لێپرسراوانی یانه‌که‌ بیدۆزنه‌وه‌ که‌هه‌میشه‌ به‌دوای یاریزانی گه‌وره‌و به‌لاشداده‌گه‌ڕین، لیۆناردۆ توانایه‌کی باشی هه‌یه‌ له‌دۆزینه‌وه‌ی یاریزانی گه‌نج و به‌هره‌مه‌ندا وه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌ویاریزانانه‌ی که‌ ئێستا و ڕابردوو ده‌ورێکی سه‌ره‌کیان هه‌بووه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنه‌کانی میلاندا وه‌ك هه‌ریه‌که‌ له‌ یاریزانان { ڕیکاردۆ کاکا و پاتۆ و تیاگۆ سیلفا}وه‌ ئێستاش داوای یاریزان ئه‌دین دزیکۆ ی بۆسنه‌ی ده‌کات له‌یانه‌ی ووڵفس به‌رگی ئه‌ڵمانی.

3: یاسای تازه‌ بۆ ڕاهێنانه‌کانی یاریزانانی یانه‌ی میلان وه‌ پلانی ده‌ست پێکردنی ڕاهێنانی یاریزانان پێش واده‌ی خۆی بۆ دڵنیابوون له‌ ئاستی پێویستی یاریزانا.

4: ده‌یه‌وێت به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ بێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیدا. وه‌ هیچیتر قبولی ناره‌زایی یاریزانه‌کان ناکات له‌ کاتی یاری نه‌کردندا وه‌کو ئه‌م وه‌رزه‌ زۆرێك له‌ یاریزانان دڵگرانی خۆیان به‌رامبه‌ر پێکهاته‌کانی میلان ده‌ربڕی وه‌كو یاریزانان { گاتۆسۆ و ئینزاگی و سیدۆرف  و زامبرۆتا}.

5: لیژنه‌ی پزیشکی. ئه‌م وه‌رزه‌ میلان به‌هۆی پێکهانی یاریزانانه‌وه‌ تاراده‌یه‌کی زۆر زه‌ره‌رمه‌ند بووه‌ بۆیه‌ لیۆ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌کی توند له‌ نێوان تیمی پزیشکی و لێپرسراوانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌که‌داهه‌بێت و زۆر به‌زووی ئاگادار بکرێنه‌وه‌ له‌ ئاستی به‌ده‌نی یاریزانان.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ ئێستا میلان له‌ پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی خولی ئیتاڵیدایه‌وه‌ له‌ کۆتا سێ یاری یانه‌که‌دا ته‌نها ته‌نها دوو خاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌ و کێشه‌ی تۆمارکردنی گۆڵیان هه‌یه‌ ئه‌ویش دوای پێکهانی یاریزانی لاو ئه‌لیکسانده‌ر پاتوه‌ وه‌ لاوازیه‌کی گه‌وره‌ش له‌ هێڵی به‌رگری یانه‌که‌دا ده‌بینرێت به‌هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌لیکساندرۆ نێستای دڵی هێڵی به‌رگری یانه‌که‌.

یانه‌ی میلان یه‌کێکه‌ له‌هه‌ره‌ گه‌وره‌ترین یانه‌کانی ئه‌وروپا و له‌ ودوای یانه‌ی ڕیال مه‌دید به‌پله‌ی دووه‌م دێت به‌ڵام چه‌ندساڵێکه‌ به‌هۆی کێشه‌ی دارایی یانه‌که‌وه‌ یانه‌که‌ نه‌ی توانیوه‌ یاریزانی پێویست بکرێت و پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌ی پێدروست بکات وه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ میانه‌ی یاریه‌کانی چامپیۆن لیگدا له‌سه‌رده‌ستی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌ئه‌نجامێکی گه‌وره‌و  گران که‌ 7-2 بوو پاڵه‌وانێتیه‌که‌ی به‌جێ هێشت بۆیه‌ پێده‌چێت وه‌رزی داهاتوو یانه‌که‌ به‌ هه‌یکه‌لێکی نوێ وه‌ بگه‌رێته‌وه‌ ناو پاڵه‌وانێتیه‌کان.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1069
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست