گالیانی : لیۆناردۆ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو
نوشته شده توسط : Honar Pirani

گالیانی : لیۆناردۆ ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ وه‌رزی داهاتوو

هه‌رجه‌نده‌  ده‌نگۆی  ئه‌وه‌ هه‌یه‌  ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی ئه‌یسی میلان لیۆناردۆ له‌ کۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌ست له‌ ئه‌رکه‌که‌ی ده‌کێشێته‌وه‌ به‌ڵام جێگری سه‌رۆکی یانه‌که‌ ئادریان گالیانی ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد ڕاهێنه‌ره‌ به‌ڕازیلیه‌که‌ بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌ یانه‌که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ .. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕۆسۆنێری ئاستی جێگیر نیه‌ به‌ڵام تاڕاده‌یه‌کی باش لیۆناردۆ توانیوێتی ئه‌رکه‌که‌ی به‌ سه‌رکه‌وتوویی جێبه‌جێبکات و ئاستی ئێستای یانه‌که‌ به‌ دڵی کاربه‌ده‌ستانیه‌تی ..  گالیانی دوای بردنه‌وه‌ی میلان له‌ کالیاری دوێنێ ئێواره‌ وتی : که‌س هیچ کات بیری له‌ ڕاهێنه‌رێکی تر نه‌کردۆته‌وه‌ ، لیۆناردۆ زۆر به‌ باشی ئه‌و ئه‌رکه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئاستمان باشه‌ له‌ خوله‌که‌ و هه‌موومان ده‌جه‌نگین بۆ یانه‌که‌ .. دواتریش له‌ په‌یڤێکی نامۆدا وتی : هه‌موو ڕۆژێک ده‌بێت گوێ له‌و پڕوپاگنده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ خه‌یاڵیانه‌ بگرین !




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , خولى ئيتاليا , ,
:: بازدید از این مطلب : 731
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست