ساندرۆ ڕۆسێل ئاماده‌یه‌ بڕی 50 ملیۆن پاوند بۆ فابرێگاس خه‌رج بكات
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ساندرۆ ڕۆسێل ئاماده‌یه‌ بڕی 50 ملیۆن پاوند بۆ فابرێگاس خه‌رج بكات

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی The Daily Mailـی به‌ریتانی ئه‌وا كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ساندرۆ ڕۆسێل كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ هاوینی داهاتوو شوێنی لاپۆرتا بگرێته‌وه‌ وا له‌ ئێستاوه‌ بۆندێك به‌ بڕی 50 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سترلینی ئاماده‌ ده‌كات بۆ یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ئه‌ڕسینالی ئینگلیزی سیسك فابرێگاس وه‌ ئه‌مه‌ش بۆندێكی گرانبه‌هایه‌ وه‌ ڕه‌نگه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت ساڵ بۆنده‌كه‌ مۆر بكرێت،فابرێگاس گه‌وره‌ترین ڕیكلامی ڕۆسێل ده‌بێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌،،،بۆندی فابرێگاس له‌ هاوینی ساڵی 2014 به‌سه‌ر ده‌چێت وه‌ له‌م وه‌رزه‌ به‌شداری له‌ 35 یاری كردووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ڕسینال و توانویه‌تی 19 گۆڵ تۆمار بكات. چاوه‌ڕوانناکرێت ئه‌مجاره‌یان گه‌نه‌رز ئه‌و گرێبه‌سته‌  ڕه‌تبکاته‌وه‌ چونکه‌  نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێستای سیسک له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی زۆر له‌و بڕه‌ که‌متره‌ و ته‌نیا ١٦ ملیۆن پاوه‌نده‌




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 682
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست