پیاوانی مۆرینهۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر سیسکا مۆسکۆ و گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش کۆتایی
نوشته شده توسط : Honar Pirani

پیاوانی مۆرینهۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر سیسکا مۆسکۆ و گه‌یشتنه‌ قۆناغی پێش کۆتایی

که‌مێک پێش ئێستا له‌ یاری یه‌که‌می یاریه‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی چاره‌گی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ، به‌ هه‌مان ئه‌نجامی یاری چوون و به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر یانه‌ی سیسکا مۆسکۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی . تاکه‌ گۆڵی یاریه‌که‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌ی یانه‌که‌ ڤێسلی سنایده‌ر له‌ سه‌ره‌تای یاریه‌که‌ و له‌ خوله‌کی ٦ به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ تۆمارکرا . مۆرینهۆ به‌ درێژای یارییه‌که‌ ته‌کتیک و پلانی (ڤیکا بۆلا)ـی به‌کار ئه‌هێنا و په‌ستانی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر یاریزانه‌کانی سسکا و هێرشی پێچه‌وانه‌ و هێشتنه‌وه‌ی تۆپ بردنه‌وه‌ی بۆ ده‌سته‌به‌رکردن و به‌م شێوه‌یه‌ش نێرازوری به‌ ئاسانی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی پێش کۆتایی و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی یاری ئه‌مشه‌وی نێوان به‌رشلۆنه‌ و ئارسناڵ ده‌کات که‌ براوه‌ی ئه‌و یاریه‌ ڕوبه‌ڕووی ئه‌نته‌رمیلان ده‌بێته‌وه‌.

 

 

Inter's Wesley Sneijder, Center, Celebrates With His Teammates




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 656
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست