میلیتۆ:با خۆشی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ببه‌ین
نوشته شده توسط : Honar Pirani

میلیتۆ:با خۆشی به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ببه‌ین

مۆسكۆ:- یاریزانی یانه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالێ ئیتاڵی دیێگۆ میلیتۆ له‌ یاری ڕابردوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ چه‌ندین چانسی بۆ ڕێككه‌وت بۆ گۆڵ تۆمار كردن له‌سه‌ر یاریگای لوزنیكی ستادیۆم به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتوو بێت وه‌ له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی یانه‌ی ئه‌نته‌ر ـدا ووتی،،،”ئاكنفیڤ ئاستێكی به‌رزی نیشاندا وه‌ هه‌ڵه‌كان له‌ من بوون وه‌ نه‌متوانی له‌ چه‌ند چانسێك گۆڵ تۆمار بكه‌م چونكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باش كۆنترۆلی منیان كردبوو،،،ئێستا هه‌موومان دڵخۆشین وه‌ كه‌مێك به‌ختمان هه‌بوو به‌ تۆمار كردنی گۆڵێك له‌ خووله‌كه‌كانی سه‌ره‌تا هه‌رچه‌نده‌ یارییه‌كه‌ گران بوو چونكه‌ له‌سه‌ر یاریگاییه‌كی ده‌ستكرد یاریمان كرد وه‌ شتێكی زۆر خۆشه‌ بگه‌یته‌ قۆناغی پێش كۆتایی شامپیۆنزلیگ وه‌ ئێستا سه‌رنجی خۆمان له‌سه‌ر یاری داهاتوو به‌رامبه‌ر فیۆرێنتینا داده‌نێین”.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 644
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست