
یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ویگنی ئینگلیزی نزۆبیا که به قاره‌مانی هه‌فته‌ی ڕابردووی یانه‌که‌ی ئه‌ژمێر ده‌کرێت دوای ئه‌وه‌ی توانی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی یانه‌که‌ی له خوله‌کی 90 دا به‌رامبه‌ر ئه‌رسیناڵ تۆمار بکات و یانه‌که‌ی بکاته خاوه‌نی سێ خاڵی زۆر گرنگ له‌لایه‌ن پۆلیسی مانچسته‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی ڕۆژێك له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بووه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو وویستویه‌تی فێڵ بکات له‌کاتی تاقی کردنه‌وه‌ی کۆمپیته‌ری مۆڵه‌تی شوفێری ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو یه‌کێکی تری له جیاتی خۆی ناردبوو بۆ تاقی کردنه‌وه که له‌شێوه و شکلدا له‌خۆی چووبوو به‌ڵام کارمه‌نده‌کانی ئۆفیسه‌که هه‌ستیان به‌شتێك کردوو پاشانیش پۆلیسیان لێ ئاگادار کردبووه‌وه و که‌سه که ده‌ست گیر کرابوو وه پاشانیش پۆلیس نگزۆبیای بانگهێشت کردبوو بۆ لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که.
به پێی یاساکنی ئیجازه‌ی شوفێری و فێڵ کردن له که‌یسه‌کانی { dvla } له به‌ریتانیا ئه‌گه‌ر هاتوو نگزۆبیا تاوان باردهرچوو به‌وه‌ی هه‌وڵی داوا یاساکانی به‌ریتانیا پێسێڵ بکات ئه‌وا پێده‌چێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ زیندانی بکرێت له‌گه‌ڵ غه‌رامه کردنی به بڕێك پاره.