نوشته شده توسط : Honar Pirani

ئۆتمار هیتسفیلد: بایرن نزیكه‌ له‌ یاری كۆتایی

له‌ رێپۆرتاژێكی رۆژنامه‌ی tz دا له‌گه‌ل جه‌نه‌رال ئۆتمار هیتسفیلد راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی باڤاری كه‌ خاوه‌نی جامی خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه‌ له‌گه‌ل یانه‌ی بایرن له‌ سالی 2001, ناوبراو باسی له‌ تواناكانی یانه‌ی باڤاری كرد و گوتی:
بایرن ده‌توانێت بگاته‌ یاری كۆتایی و نزیكتره‌ بۆ سه‌ركوتن له‌ هه‌ر سێ ركابه‌ره‌كانی تری وه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ریبه‌ری هیتسفیلد گووتی: ربیه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ زۆر یاری نه‌كردووه‌, به‌لام ده‌توانێت بایرن بگوازێته‌وه‌ بۆ بێرنابیۆ چونكه‌ ریبه‌ری یاریزانێكی ئاسایی نیه‌, ناوبراو درێژه‌ی به‌ لێدوانه‌كه‌یدا و گوتی : ئێستا بایرن یانه‌یه‌كی به‌توانای ئه‌وروپایه‌ و ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌وا بایرن له‌ یاری كۆتایی ده‌بینین.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 829
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست